به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌د عه‌زیزی که‌سایه‌تی ئایینی ناسراوی ناوچه‌ی پیرانشار رۆژی چوارشه‌ممه ۲۳/۲/۸۸ ی کۆچی هه‌تاوی له ته‌مه‌نی ۸۵ ساڵیدا به هۆی نه‌خۆشی کوچی دوایی کرد.
له دایک بوون: ساڵی ۱۳۰۳ی کۆچی هه‌تاوی.
شوێنی له دایک بوون: گوندی گردک سپیانی سه‌ر به شاری پیرانشار.
خاوه‌نی ئیجازه‌ی عیلمی له سه‌ر ده‌ستی مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌د باقری بالکی مه‌ریوانی.
له خزمه‌تی به‌ڕێزی‌دا نزیک به سه‌د مامۆستای ئایینی ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تیان وه‌رگرتوه.
جه‌نازه‌ی مامۆستا به به‌شداری مامۆستایانی ئایینی، قوتابیانی، خه‌ڵکی ناوچه له پیرانشار ئه‌سپه‌رده کرا.
ئێمه‌ش له یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ـ ئێران پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو، قوتابیان، دۆستان و ناسیاوانی ده‌که‌ین و له خودای گه‌وره داواکارین که خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات و له گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر و شه‌هیدان و ساڵحان دا حه‌شری بکا. آمین